پەرلەمانتارێکی پارتی : عەتا سەراوی هی ئەوە نییە سڵاوی لێ بكرێت چ جای ئەوە ژەهرخوارد بكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە عەتا سەراوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و پێی وایە، عەتا سەراوی سەری لێ شێواوە و كەسێكی بچووك و دەمشڕە، كەس سڵاوی لێ ناكات چ جای ئەوەی ژەهرخوارد بكرێت.

رێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، عەتا سەراوی هەرجارە و بۆ بەرژەوەندی كەسێك قسە دەكات، هەرجارە و شانوباڵی كەسێك ماچ دەكات، جارێك پەنا بۆ سەرچنار و جارێك پەنا بۆ دەباشان دەبات، بۆ ئەوەی دەركەوێت هەموو شتێك دەكات.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، عەتا سەراوی دەمشڕ، هی ئەوە نییە سڵاوی لێ بكرێت چ جای ئەوە ژەهرخوارد بكرێت، ئەو خۆ بە گەورەزانین و پەنجە وەشاندنە، تەنانەت لەسەر كورسییەكەشی ناتوانێ بە جێگیری دابنیشێت، ئەو جۆرە وتاری سیاسییە هی وڵاتانی دواكەوتووە.

Back to top button