پەرلەمانتارێک : ئەوەی دەکرێت لەبارەی گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا چەواشەکاریە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پەرلەمانتارێک لەبارەی هەوڵی گواستنەوەی مووچە لەلایەن گروپە خیانەتكارەكەی بەغدا بۆ سەر بەغدا دەڵێت ”ئەوەی دەکرێت چەواشەکاریە و بەغدا چارەکە مووچەکە نانێریت چۆن مووچەی فەرمانبەران دەخاتە سەرخۆی”.

ئیخلاس سەباح، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆسەر بەغدا ڕای گەیاند ” بەغدا خۆی تووشی تەنگژەی دارایی بووە و دەستی بە قەرزكردن كردووە، بەدەر لەوە هەرێمی كوردستان، وەكو هەریمێكی سەربەخۆ و وابەستە بە حكوومەتی فیدراڵەوە، دەبێ بەغدا مووچەی بۆ رەوانە بكات ” ، هەروەها دەشڵێت ” لەگەڵ ئەو هۆكارە گرنگانە، بەغدا كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات، جا چۆن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتە سەر حكوومەتەكەی، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونی كردەوە، هەرێمی كوردستان وەكو قەوارەیەكی سەربەخۆ لە عێراق ناسراوە، بەدەر لەوەش وڵاتانی دنیا وەكو وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەن، بۆیە ناكرێ لەلایەن هیچ كەسێكەوە كار بۆ بچووككردنەوەی ئەو قەوارەیە بكرێت ” .

Back to top button