پەرلەمانتارێک بۆ بەختیار شاوێس : ئێوە جگە لە درۆ ھیچتان بۆ خەڵک پێ نیە

گۆڤەند سەرکەش -خۆر

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری یەکێتی دەداتەوە و پێی دەڵێت کە ئێوە جگە لە درۆ ھیچتان بۆ خەڵک پێ نیە و خەڵکی شارەزابوون لە درۆ و چەواشەکاریەکانتان.

بەھمەن کاک عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری یەکێتی دەداتەوە و ڕادەگەیەنێ” ئیوە دەتانەویت تاکەی بەدرۆ و چەواشەکاریەکانتان بەرچاوی خەلکی کوردستان ڕەش بکەن و ڕاستیەکان، نەبینیت، خەیاڵتان خاوە ئیستا خەلکی کوردستان باش ئیوە و درۆ و چەواشەکاریەکانتانی بۆ دەرکەوتوە ” ، ھەروەھا لەبارەی قسەکانی شاوەیسەوە لەبارەی یاسای قەرز و ھەرێمی کوردستانەوە بەو پەرلەمانتارە دەڵێت ” گەر یاسایی قەرز خەنجەری ژەهراوی نەبوو لە پەرلەمانی عێراق ئاغاکانت لەکوردیان دا، ئەی بۆچی لەجەلسەی پەرلەمان خۆت و هاورێکانت و جاش پەرلەمانتارەکانی تر لەهۆلی پەرلەمان دەرچوون ، مەرد بوایەن و بمابایەنەوە و بۆ خەلکی کوردستان تان سەلماندبایە ئیوە دلسۆزن، نەبوایەن بەپاشکۆی فراکسیۆنی پارتی، بەڵام ئیوە لەوەتەی هەن شەریکی دز و رەفیقی قافڵەن ” .

Back to top button