پەرلەمانتارێک بەتوندی وەڵامی جەمیل بایک دەداتەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بەتوندی وەڵامی جەمیل بایک دەداتەوە سەبارەت بەلێدوانەکانی لەبارەی جموجۆڵی پێشمەرگەی کوردستان لەناوخۆی سنورەکانی هەرێمی کوردستان.

سەعید هەرکی ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەوەڵامی جەمیل بایک سەرکردەی ناو ئەشکەتەوکانی قەندیل، ڕای گەیاند ” پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئازاده‌ له‌ هه‌ر سنوور و ناوچه‌یه‌كی كوردستان كاتێك مه‌ترسی دروست ده‌بێت له‌سه‌ر خاك و نیشتمان، ئه‌و له‌وێ بێت بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌ی و پێویست ناكات هیچ كه‌س رێ بۆ پێشمه‌رگه‌ دابنێت ” ، هەروەها ئەوەش دەخاتە ڕوو ” ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام له‌ جووڵه‌دان و نائارامییان دروست كردووه‌، ئه‌وانه‌ چی ده‌كه‌ن و كاریان چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌وانه‌ بكشێنه‌وه‌ و خاكی كوردستان به‌كار نه‌هێنن، پێشمه‌رگه‌ خاوه‌نی كوردستان و هه‌ر بستێكی ئه‌م خاكه‌یه‌، كه‌س ناتوانێ رێی بۆ دابنێت له‌ كوێ بێت یان له‌ كوێ نه‌بێت ” ، هەروەها لەوەڵامی ئەو کەس و لایەنانەی کەوا دەڵێن پێشـەرگە شەڕ دەفرۆشێت دەڵێت ” پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كوردستان بچێته‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك خاكی خۆیه‌تی و خاوه‌ن ماڵه‌، بیانوو هێنانه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی تێكدانی دۆخه‌كه‌یه ” .

Back to top button