پەرلەمانتارێک: زانیاری هەیە پەکەکە لە سلێمانی دەست بۆ چەک ببات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەسەر مەترسیەکانی پەکەکە و پێشبینی دەکات پەکەکە لە سلێمانی دەست بۆ چەک ببات.

عەبدولڕەحمان حوسێن ئەبابەکر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان سەر بەلیستی گۆڕان سەبارەت بە مەترسیەکانی و هەڕەشە بەردەوامەکانی لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، هاوشێوەی شەنگال ئەگەری ئەوە هەیە پەکەکە لە سلێمانی چەک هەڵبگرێت، هەروەها دەشڵێت ”ئەگەر دۆخەکە وەها بڕوات و پشتگیری هێز و لایەنەکانی سلێمانی بۆ پەکەکە بەردەوام بێت ئەوا دوورنیە پەکەکە دەست بۆ چەک هەڵگرتن ببات لەناو سلێمانی“.
شایانی باسە ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە تادێت لەڕێگەی کۆڕ و سیمینار و کۆبونەوە و ئەنجامدانی چالاکی بەهاوکاری حیزبەکانی سلێمانی، خۆی دەخزێنێتە ناو شەقامەکانی ئەو شارە و چاودێرانی سیاسیش هۆشداری دەدەن لەوەی پەکەکە هاوشێوەی قەندیل و شەنگال خۆیان بەسەر ئەو شارەدا بسەپێنن.

Back to top button