پەرلەمانتارێک : عێراق چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکانی بەسەرەوە نەبێت پابەندی رێکەوتنەکان نابێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

هەر ڕێکەوتنێک کەلە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامدەدرێت، ئەگەر لایەنی سێیەم بەتایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا و هاوپەیمانان چاودێر نەبن بەسەریەوە ئەوە ئەو ڕێکەوتنە سەر ناگرێت.

لەمبارەوە، جوان ڕۆژبەیانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕای گەیاند، ئەگەر ڕێکەوتنی هەولێر-بەغدا بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان نەبوایە سەرکەوتوو نەدەبوو “.
گووتیشی ”ئەگەر پێداگری نەتەوە یەکگرتووەکان نەبا هەرگیز حکوومەتی عێڕاقی ئامادە نەدەبوو ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات“.
چاودێران پێشنیار دەکەن کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانان هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ بەغدا ئەنجام نەدات و سەقفی زەمەنی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان دیاری بکرێت.

Back to top button