پەرلەمانتارێک : لە باشماخ کۆنتێنەرێک دەرمانی قاچاخ بە ٢٥ هەزار دۆلار دەهێنرێتە هەرێمی کورستان

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە هێنانە ناوەوەی دەرمانی قاچاغ بەردەوامە و هەر کۆنتێنەرێک بە ٢٥ هەزار دۆلار داخل دەکرێت .

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، هەواڵێکی (( خۆر )) پشتڕاست دەکاتەوە سەبارەت بە هێنانە ناوەوەی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەشێوەی قاچاغ، ئەو پەرلەمانتارە ڕای گەیاندووە کە بۆ هەر یەک کۆنتێنەری دەرمانی قاچاغ بڕی ٢٥ هەزار دۆلار وەردەگیرێت.
لای خۆشیەوە زانا مەلا خالید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ ده‌رمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ بۆ چاكسازی له‌ سێكته‌ری ده‌رمان ده‌رچون و لەمەودوا دڵنیا دەبن له‌ تەندروستی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌گاته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان.
شایانی باسە پێشتریش (( خۆر )) ئاشكرای کرد کە لە هەردوو مەرزەکانی باشماغ و پەروەێزخان داودەرمان و پێداویستی پزیشكی بەقاچاغ دەهێنرێن و لەکاتی هێنانە ناوەوەیان کارمەندی فەرمی لە شوێنی خۆیان نامێنن و کەسی تایبەت لە شوێنی ئەوان دەبن.

Back to top button