پەرلەمانتارێک : پێویستە خاوەنەکانی پڕۆژەی گواستنەوەی مووچە سەردانەوێنن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پەرلەمانتارێک لەبارەی پڕۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆسەر بەغدا لەلایەن گرووپی ناسراو بە ( جاش پەرلەمانتار ) دەڵێت پێویستە ئەو گرووپە دووجار سەر دانەوێنن .

ڕێبوار بابکەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆسەر بەغدا لەلایەن ( جاش پەرلەمانتاران) و شکستیان لەم هەوڵەدا دەڵێت ” تۆبڵێی شەرمەندەبن و ڕوویان نەیەت دەرکەون ” ، لەبارەی بێ ئابڕوویی ئەم گرووپەوە دەڵێت ” من گومانم هەیە شەرمەندەبن ، چونکە ڕوویان لە لاستیک دەچێت ” هەروەها ئەو گرووپە بە کەم ئەزمون و ناشارەزا دادەنێت و دەپرسێت ” ئایا بیرتان لەوە نەکردەوە بەغدا پڕۆژەیەکی پێ قبوڵ نابێت ئەگەر پارەی هەرێمـی کوردستانی تێدابێت ” لە کۆتایی قسەکانیدا داوایان لێدەکات کە دووجار سەر دانەوێنن ، جاڕێک بەرامبەر بە حکوومەتی هەرێـمی کوردستان بەهۆکاری ئەوەی کە کارێکی نادەستوریان ئەنجامداوە و جارێکیش بەرامبەر بە مووچە خۆران کە ئەم گرووپە ویستیان بەلاڕێیاندا ببەن.

چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەوانەی کە خۆیان بە دووژمن فرۆشتوە هەمیشە کورت بینن ، بەڵگەش ئەو قسەیەیان ئەوەیە کە خۆفرۆشان تەنها بیر لەخۆیان دەکەنەوە و هەرگیز بیر لە ئایندەی میلەتەکەیان ناکەنەوە .

Back to top button