پەكەكە بەرامبەر توركیا ڕایكرد و داوا لە پارتی دەكات شەڕی توركیایی بۆ بكات

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لەپارتی دەكات شەڕی توركیایی بۆ بكات و لێنەگەڕێت توركیازیاتر ڕاویانبنێت.

ئەم داوایەیی پەكەكە لەكاتێكدایە كە ماوەی دوو رۆژە سوپایتوركیا بە چڕی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ھەرێمیكوردستان دەكاتە ئامانجو بەم ھۆیەوە گەریلاكانی پەكەكەناوچەیەكیان لە دھۆك بە درێژی ١٩ كم و قۆلایی ٩ كیلومەترتەنھا لە ماوەی دوو رۆژدا ڕادەستی توركیا كردووە وخۆیان لەناو گوندنشینان حەشارداوە. ئەمە جگە لەوەی لەم ساڵدا نیوەی بەرزاییەكانی خواكوڕك و ناوچەی ھەفتانین و برادۆستی بێ شەڕ تەسلیم بە توركیا كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی پەكەكەدا كە میدیایی نزیك لە پەكەكە بڵاویكردووتەوە، ھاتووە: ‎چاوەڕوانیی گەلی کورد ئەوەیە کەپەدەکە لە بەرامبەر داگیرکارییەکان هەڵویستێکی ڕوونیهەبێت و بەكردار بێتە ناو شەڕەكەدا، چونکە لەسەر ئەمبنەمایەدا داگیرکەریی دەوڵەتی تورک ڕەوایەتی پێدەدرێت،ئەگەر پەدەکە و هێزە سیاسییەکانیکورد بەرامبەر ئەوهێرشانە بوەستنەوە، دەوڵەتی تورک ناتوانێت لە ئاستینێودەوڵەتیدا پشتیوانی وەرگرێت و لەم ئاستەدا هێرشبکات“.

Back to top button