پەكەكە خەڵكی شنگال وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار دەهێنێت و نایەڵێت شارەكە چۆڵ بكەن

بەهۆی ئەوەی چەند كاتژمێرێكی كەم لەبەردەم پەكەكەدا ماوە و یان دەبێت هێزەكانی لە شنگال چۆڵ بكات یان لە لایەن سوپای عێراقەوە ڕێوشوێنی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، خەڵكێكی زۆر لە شنگال هەوڵدەدەن شارەكە و سنووری خانەسۆر و ناوچەكانیتر چۆڵ بكەن.

بەپێی زانیارییەكان، سەرەتا بەشێكی خەڵكی توانیویانە خۆیان بگەیەننە سنووری پارێزگای دهۆك، بەڵام پاش ئەوەی چەكدارانی پەكەكە هەستیان بەوە كردووە خەڵكی دەڤەرەكە چۆڵ دەكەن، ڕێگەكانیان داخستووە و ئێستا نایەڵن هیچ كەسێك سنوورەكە جێبهێڵێت.

ئەو كارەی چەكدارانی پەكەكە بۆ ئەوەیە خەڵكی سڤیل وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار بهێنن تاوەكوو سوپای عێراق ئەگەر هێرشی كردە سەریان، خەڵكی سڤیل ببنە قوربانی.

Back to top button