پەکەکە ئامادەکاری بۆ دانانی ھێزێکی تایبەت بە سلێمانی دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە چەند ڕۆژێکە دەستیکردوە بە دانانی ھێزێکی چەکداری لە پارێزگای سلێمانی لەژێر ناوی ( H.P.S ) .

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون ، ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە ماوەی سێ ڕۆژە دەستی کردوە بە چەکدارکردنی شانە نوستوەکانی و گواستنەوەی چەک لە شاخەوە بۆ ناو سەنتەری شار و شارۆچکەکانی سنووری سلێمانی، سەرچاوەیەکی نھێنی لە پێنجوێن بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” پەکەکە لەم ڕۆژانە گرووپێکی نوێ رادەگەیەنێت بەناوی ( ھێزی پاراستنی سلێمانی H.P.S ) کە چەکدارەکانی ئەو گەنجانەن کە ماوەیەکە کار لەسەر بیرکردنەوەیان دەکەن و لەڕووی فکریەوە ئامادەیان کردبون “.
ھەروەھا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەمەبەستی سەرکردایەتی کردنی ئەو ھێزە نوێیە، چەند چەکدارێکی لە قەندیلەوە ھێناونەتە ناو شارەکان و ئەوەی ئێستا ڕوودەدات بەشێکن لەو پیلانەی پەکەکە.

Back to top button