پەکەکە باوکی کچە هەرزەكارەكەی کوشتی دەڕفێنێت

هؤشیار عەلی-خۆر

پەکەکە باوکی کچە تەمەن منداڵەکەی کوشتی دەڕفێنێت
پەکەکە باوکی ئەسرین محەمەدی تەمەن ١٥ ساڵ (کە بە گوتەی دایکی لەلایەن پەکەکەوە کوژراوە پێیانی وتراوە بە تۆپبارانی تورکیا شەهید بووە)، دەفڕێنێت و بە زەبری چەک قسەی جیاواز لە دایکی پێدەکات.
لەماوەی رابردوو چەکدارەکانی پەژاکی باڵی رۆژهەڵاتی پەکەکە بڵاویان کردەوە کە کچە گەریلایەک بەناوی ئەسرین محەمەدی بەر تۆپبارانی تورکیا کەوتووە و شەهید بووە.
بەڵام دواتر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دایکی کچەکە رای گەیاند، کچەکەیان کە پەکەکە بردویەتی تەمەنی ١٣ ساڵ بووە ئێستا ئەوە دوو ساڵە کەوابێت بە تەمەنی ١٥ ساڵی گیانی لە دەستداوە، دایکی ووتی ”کاتێک کچەکەی ویستوویەتی ریزەکانی پەکەکە جێبهێڵێت پەکەکە پێی زانیوە و کوشتوویەتی“.
بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) پەکەکە باوکی ئەسرین محەمەدی کە لە پێنجوێن دادەنیشێ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو فڕاندووە و لە پێنجوێن جل و بەرگی نزیک لە چەکدارانی پەژاکی پێ لەبەرکراوە و بە زۆر تۆمارێکی ڤیدیۆیی گرتووە کە دەڵێت ”دایکی ئەسرین فەقیر و نەخۆشە و بەزۆر ئەو قسانەی پێکراوە“.

Back to top button