پەکەکە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی زۆرترین پارە لە میدیاکانیدا خەرج دەکات

((خۆر))-هۆشیار عەلی

پەکەکە زۆرترین پارە لە میدیاکانیدا خەرج دەکات کە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت، کە بە دەیان کەناڵی میدیایی و پەیجی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەیە، بەردەوام سینایۆو چیرۆکی خەیاڵی دروست دەکات و شکستەکانی پێ دەشارێتەوە.

دەکرێ بڵێین مانەوە و سەرکەوتنەکانی 43 ساڵی رابردووی پەکەکە سەرکەوتنی میدیایی و چاپەمەنی ساختەیە، ئەوان میدیایەکیان هەیە کە دەتوانێت شکست و زیانەکان بشارێتەوە و راستیەکان پەردەپۆش بکات و هاوکات پەکەکە بۆ لایەنگرانی خۆی بە سەرکەوتوو پیشان بدات. بەڵام لە راستیدا پەکەکە بچووکترین دەسکەوتی نەتەوەیی نەبووە و باکووری کوردستانی بەتەواوی داوەتە باوەشی تورکیاو سەرجەم ئەو ناوچە شاخاویانەی باکووری کوردستان کە پێشتر سوپای تورکیا توانای نەبوو سەردانیشیان بکات لە ئێستادا لە کۆنترۆڵی تەواوی دەوڵەتی تورکەکاندان، بە گشتی پەکەکە هیچ چالاکییەکی سەربازی لەناو باکووری کوردستان نەماوە و ئێستا چەکەکەی تەنها ڕووی لە هەرێمی کوردستانە تەنانەت رووی سەنگەرەکانیشی گۆڕیوە.

Back to top button