پەکەکە بۆ مانەوەی خۆی تەعریبی شنگال دەکات

((خۆر))- تایبەت

دوای ئەوەی پەکەکە شکستی هێنا لە نزیککردنەوەی کوردانی ئێزیدی لە خۆی و سەرەتا توانی ژمارەیەکیان بکات بە پەکەکە، بەڵام ئێستا رۆژ بە رۆژ ئەو کوردە ئێزیدیانە وازی لێدەهێنن، نەک هەر لە شنگالیش نامێننەوە دوای وازهێنانیان لە پەکەکە، بەڵکو ئاوارەی هەرێمی کوردستانیش دەبن.

بەپێی زانیاریەکان، پەکەکە بۆ مانەوەی خۆی لە شنگال دەستی کردوە بە تەعریبکردنی شارەکە و ژمارەیەکی زۆر عەشیرەت و هۆزی کۆچەری عەرەبی هێناوەتە سنوورەکانی نزیک بە شنگال و نیشتەجێیکردون، لە دەرفەتێک دەگەڕێ ئەوانە بە یەکجاری بیانهێنێتە ناو شنگال، تاوەکو خۆی بکات بە خاوەنی رەسەنی شارەکە.

شێخ شامۆ ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزیدیەکان لەمبارەوە، ڕای گەیاندووە هەرگیز نەیانزانیوە کە عەرەب و هۆزی عەرەب هەبێت لە سنووری شنگال، ئەوەی هەیە خەڵکانێکن لەلایەن پەکەکەوە هێنراون.

Back to top button