پەکەکە بە سێ شێواز مێشکی مێردمنداڵان دەشواتەوە

((خۆر))- هۆشیار عەلی

پەکەکە ئەو مێردمنداڵانەی هەڵیاندەخەڵەتێنێ و دەیانباتە فێرگە ئایدۆلۆجیاکانی خۆی لە قەندیل بە سێ پڕۆسە مێشکیان دەشواتەوە.

لەمبارەوە، دکتۆری دەروونشیکار عادل زەنگەنە، دەڵێت “پرۆسەی شووشتنەوەی مێشک لەناو پەکەکەدا پەیڕەو دەکرێت،بەسێ شێواز یەکەمیان، رووتکردنەوەی مرۆڤ لە رابردوو و ئایندە و ئێستای خۆی، ئەمەش هەمان میتۆدە حەشاشەکان لە سەردەمی حەسەن سەباحدا پەیرەویان کردوە، واتا دژ بە دایک و باوک و ئەسڵێ کەسەکە، دووەمیان، پرۆگرامیزەی دەروونی هەر تاکێک و تواندنەوەی تاک لە بۆتەی گشتێکی مێگەلیدا، روونتر بڵێم دروستکردنی مێگەل و تاکی ترسنۆک کە خۆی لەناو فەزای کۆمەڵایەتیدا خۆی بەرجەستە بکات، سێیەمیان دروستکردنی رۆبۆتی سیاسی و سەربازییە، بە پشت بەستن بەو راستییەی لە بیری سیاسی پەکەکەدا وەکو هەر دیدێکی تری شمولی کار لەسەر سڕینەوەی بیر و مێشکی ئازاد دەکات، هەموو ئەمانەش وا دەکەن کادر و ئەندامانی ئەو رەوتە کەلەپوتترین بوونەوەر و مرۆڤ بن بەراوورد بە تاکەکانی تری کۆمەڵگەی کوردستانی، هەر بۆیەش ئەگەر لە سیستمە پەروەردەییە سەخافەتەکەی پەکەکە ورد ببینەوە ئەو فاکتە زۆر بە روونی دەبینین، هەموو ئەندامانی پەکەکە لە ئەندامێکی ئاساییەوە تا کۆنسەی سەرۆکایەتیان سەندرۆمێکیان هەیە کە بە مێشکی خۆیان بیر ناکەنەوە، تەنیا ئۆجەلان لە بری هەموویان بیری کردووەتەوە، هەربۆیەش وەکو مێگەلی مەڕو گا وان هەر دەڵێن ئاپۆ ئاپۆ.

Back to top button