پەکەکە دەیەوێ ناوچەکانی رادەست بە تورکیا بکات

پەکەکە دەیەوێ ناوچەکانی ژێر دەستی کە ناوی ناوە هەرێمی میدیا رادەست بە تورکیا بکات، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، گرژییەكان لەنێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و پارتی نییە، لەنێوان پەكەكە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

سەرچاوەکانی زانیاری ئاشکرایان کردوە، پەکەکە لەبەرامبەر بە تورکیا هیچ شەڕێک ناکات و ئەوەی دەگوترێ تەنیا لە میدیاکانیەوەیەتی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا جوڵەی پێشمەرگە بەوهۆیەوەیە کە پەکەکە دەیەوێ ناوچەکانی رادەست بە تورکیا بکات، پێشمەرگە دەیەوێ پێش بەوە بگرێت.

لای خۆشیانەوە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (BBCـی توركی) راگەیاندووە: پەكەكە 30 ساڵە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان جێگیر بووە و خۆیشی بە جێگرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەزانێت.

بەپێی هەژماری فەڕمی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، سەفین دزەیی رایگەیاندووە: هێزی پێشمەرگە لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، كە وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە كێشەكە لەنێوان پەكەكە و پارتیدا نییە، بەڵكو لە نێوان پەكەكە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو گرژییانەی لە ناوچە سنوورییەكان دروست بووە، پەكەكە لێی بەرپرسە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، گەریلاكانی پەكەكە شەش پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دهۆك شەهید كرد.

Back to top button