پەکەکە رۆژ بە رۆژ بەڵگەی تیرۆرستبوونی خۆی زیاتر دەردەخات

((خۆر))- هۆشیار عەلی

دانانەوەی مین لە لایەن پەكەكەوە ‌ده‌چێته‌ قاڵبی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و رێساو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ئەوەش وادەکات پەکەکە لە لیستی تیرۆری هاوپەیماناندا بۆ هەتایە بمێنێتەوە و بەوەش زیانی گەورە بەر دۆزی کورد لە باکووری کوردستان بکەوێت.

پەکەکە ماوەیەكە لەسەر ڕێگا و چیاکانی هەرێمی کوردستان دەستی بە دانانەوەی مین کردووە، ئەوەش کێشەی گەورەی بۆ ئەو گوندنشینانە دروست کردوە کە گوندەکانیان لەژێر چنگی (پەکەکە)دان. شەوی ڕابردووش لە سیدەكان بە هێزێكی پێشمەرگەدا تەقیەوە، کە یەکیان شەهید بوو کە خاوەنی سێ منداڵە.
چاودێران پێیانوایە بوونی په‌که‌که‌ له‌نێو خاکی هه‌رێمی کوردستان خۆی پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی هه‌رێمی کوردستان و عێراقە، دانانەوی مین بۆ جارێکی دیکە پێشێلکاریە، جگه‌ له‌ پێشێلکردنی سه‌روه‌ریش پەکەکە بووەتە‌ هۆکارێک بۆ هاتنی هێزێکی تر بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان کە له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌گونده‌کانی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون و‌ قوربانی گیانی و ماددی زۆریش لەوەتەی پەکەکە هاتووە هه‌بووە،‌ ئێستاش دانانی مین لە سەر رێگاو چیاکانی هەرێمی کوردستان ‌ده‌چێته‌ قاڵبی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و رێساو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانەوە.

Back to top button