پەکەکە رێگەی گوندنشینان مینڕێژ دەکات

پەکەکە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ مینڕێژکردنی ئەو ناوچانە دەستپێکردوە کە ناوی ناوە هەرێمی میدیا و ژمارەیەکی زۆر گوندی هەرێمی کوردستانی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.

رۆژانە چەکدارەکانی پەکەکە لەو ناوچانەی دەستیان بەسەرداگرتووە خەریکی داناوەی مینن و ئەوەش ژیانی گوندنشینانی ئەو ناوچانەی سەخت کردوە.

چاودێران پێیانوایە پەکەکە بەو کارانەی زیاتر تیرۆرستبوونی خۆی دەسەلمێنێت و ئەوەش بۆ داهاتووی ئەو هێزە چارەنوسی وەکو داعش و قاعیدە دەبێت.

Back to top button