پەکەکە زیاتر لە ١٠٠ منداڵی ئێزیدی ڕفاندووە

دایکان و باوکانی ئێزیدی لە شنگال کە ژمارەیەکی کەمیان لە ژێر دەستی پەکەکە ماون کە ١٥٪ دەبن، بەردەوام ترسیان لە ڕفاندنی منداڵەکانیان لەلایەن چەکدارەکانی پەکەکە هەیە، چونکە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٠ منداڵی ئێزیدی پەکەکە ڕفاندونی.

بەپێی زانیاریەکان لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو کە پەکەکە بە هاوشانی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر شنگالدا گرتووە زیاتر لە ١٠٠ منداڵی خوار تەمەن ١٥ ساڵی ئێزیدی لەلایەن چەکدارەکانی پەکەکە ڕفێنراون و براونەتە قەندیل و کراونەتە چەکدار.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان چەکدارکردنی منداڵ دەچێنە خانەی کردەوەی تیرۆرستیەوە، هەربۆیەش ئەمریکا و هاوپەیمانان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆرستی مامەڵە لەگەڵ پەکەکەدا دەکەن.

Back to top button