پەکەکە سنووری گوندێک رادەست بە تورکیا دەکات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای چۆڵکردنی لە پەکەکە کرد رەتیکردەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و نێودەوڵەتیدایە سنووری گوندی کێستە لە دەڤەری بەرواری باڵا بەبێ شەڕ رادەست بە هێزەکانی تورکیا دەکات.

بەپێی زانیاریەکان شەوی رابردوو بەبێ شەڕ و بە ڕێکەوتن چەکدارەکانی پەکەکە سنووری گوندی کێستەیان لە دەڤەری بەرواری باڵا چۆڵکردوە و سوپای تورکیا هاتووەتە ناوچەکە.

سەرچاوەیەکی تایبەت، ئاشکرای کرد، پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ناوچەکە لە دەستی شەڕ و هاتنی تورکیا داوای لە پەکەکە کردبوو چۆڵی بکات تاوەکو هێزی پێشمەرگەی کوردستان گوند و ناوچەکە بپارێزێ، بەڵام پەکەکە رەتیکردبووەوە.

چاودێران پێیانوایە، پەکەکە  لە رۆژئاوای کوردستان و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە روونی کار بۆ فراوانکاری دەوڵەتی تورکیا دەکات و بووەتە بەشێک لە میتی تورکیا.

Back to top button