پەکەکە لەلایەک پشتیوانی و لەلایەک هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

پەکەکە لەلایەک پشتیوانی و لەلایەک هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

داوای کردوە ئەوکەسەی بەناوی بکوژی شوکری سەرحەد هێنایانە سەر شاشەی تیڤیەکان بدەنە دەستی پەکەکە.

پەکەکە یەکێتی بە حزبێکی دەستەمۆی خۆی دەزانێ هەربۆیە هەرکات پێویست بێت پشتیوانی لێدەکات و هەر کاتێکی دیکە پێی خوار دابنێ هەڕەشەی لێدەکات.

زانیاریەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە پەکەکە نامەیەکی هەڕەشەی بۆ یەکێتی (بافڵ تاڵەبانی) ناردوە و داوای لێکردوە بە زووترین کات ئەو کەسەی بەناوی بکوژی شوکری سەرحەد دەستگیرتان کرد رادەست بە پەکەکەی بکەن.

لەمبارەوەش، ميديای (پەکەکە) ڕایگەیاندوە، دوای 19 ڕۆژ هێشتا بکوژان شوکری سەرحەد دەستگیرنەکراون و “ئەو بەڵگانەش کە بڕیار بوو بۆ ڕای گشتی بخرێنەڕوو هێشتا بڵاونەکراونەتەوە”

ڕۆژی 16ی ئەیلولی 2021، لە سلێمانی چەتەیەکی باکووری کوردستانی سەر بە پەکەکە، بەناوی فەرهاد بارش تەقەی لێکرا و بریندار بوو، بۆ ڕۆژی دواتریش یاسین بولوت ناسراو بە شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی بەناو شەهیدانی پەکەکە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کرایە ئامانج و چوار فیشەکی لێدرا و گیانی لەدەستدا.  

  

بۆ رۆژی دواتر ژووری ئۆپە‌راسیۆنێكی ھاوبە‌ش لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، هێرشەکانی ڕۆژانی 16 و 17ی ئەیلول لەلایەن یەک کەسەوە ئەنجام دراون و وێنەی ئەو کەسێکیشیان بڵاوکردەوە و وتیان ئەو کەسە دەستگیرکراوە، بەڵام هەر ئەوکاتە پەکەکە ڕایگەیاند، “هێرشەکە تەنیا بەدەستی یەک کەس ئەنجام نەدراوە، چوار کەس بەشداربوون لە جێبەجێکردنی پیلانەکەدا لە شوێنی ڕووداوەکە و هێشتا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرنەکراوە.”  

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو جەمیل بایک بە سەرخۆشیەوە داوای کرد خەڵکی بۆ ئەوەی تلیاکیان هەر دەستکەوێ لەو زۆنەی یەکێتی لێیە دەنگ بە یەکێتی بدەن.

Back to top button