پەکەکە لە ڕاپـۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

بەپێی ڕاپـۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پەکەکە 70 ئێزدی لە شنگال و دوو هاووڵاتی لە دهۆک و ٤ی دیکەی لە سلێمانی لە ساڵی رابردووەوە شوێنبزرکردوە.

هاوکات 23 منداڵی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باکوور و هەرێمی کوردستان ڕفاندووە، کە لەو ژمارەیە 11 کچی تەمەن 8 ساڵانن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە پەکەکە ئەشکەنجەی زۆری خەڵکی مەدەنی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە ئێرانەوە داوە، پارەی بە زۆر لە کۆڵبەرەکان وەرگرتووە و لە داری بەستوونەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆرستیە و جەختی لەسەر پێدانی خەڵاتی 12 ملیۆن دۆلاری کردەوە بۆ دیاریکردنی شوێنی هەریەک لە جەمیل بایک و دۆران کاڵکان و موراد قەرەیلان  لە لایەن هەر کەسێکەوە زانیاری بە ئەمریکا بدات.

Back to top button