پەکەکە هەندێ لە بارەگاکانی لە شنگال چۆڵ دەکات و چەکدارەکانی دەهێڵێتەوە

((خۆر))-هۆشیار عەلی

دوای ئەوەی لەلایەن ئەو هێزە عێراقیەی کە چووەتە شنگال داوا لە پەکەکە کرا شنگال چۆڵ بکات، بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) پەکەکە هەندێ لە بارەگاکانی لە شنگال چۆڵکردوە، بەڵام چەکدارەکانی لەناو قەزاکەدا ماون.

هەر بەپێی زانیاریەکان، ژمارەیەک لە بارەگاکانی ناو سەنتەری قەزای شنگال لەلایەن پەکەکە چۆڵکران و رادەستی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق کراون، بەڵام چەکدارەکانی پەکەکە هەر لە قەزاکەدا لەناو ماڵە داگیرکراوەکانی ئاوارە ئێزیدیەکان ماون.

Back to top button