پەکەکە و حەشد بەرنامەی تەزویرێکی گەورەیان لە شنگال داناوە

پەکەکە و حەشد بەرنامەی تەزویرێکی گەورەیان لە شنگال داناوە
کاندیدەکانی پەکەکە و حەشد لە شنگال بە تەزویر نەبێت سەرکەوتوو نابن
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لەم هەڵبژاردنە بەتایبەتی لەبازنەی سێیەمی هەڵبژاردن لەپارێزگای نەینەوا، چەند کاندیدێکی بۆ هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەیە، بە شێوەیەک حەوت کاندیدی لە بازنەی نەینەوا و شنگال داناوە کە ئەگەر بە تەزویر نەبێت هیچ کامێکیان چانسی سەرکەوتنیان نیە، چونکە تاوەکو ئێستا ٨٥٪ی شنگالیەکان ئاوارەی هەرێمی کوردستانن و زۆربەیان لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک دەنگ دەدەن، بەڵام پەکەکە و حەشدی شەعبی عەرەبێکی زۆریان لە پارێزگای نەینەوا هێناوەتە شنگال و کارتی دەنگدانیان پێداون کە دەتوانن لەو بازنانەی هەڵبژاردن کە لە شنگال دادەنرێن دەنگ بدەن، تەواوی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەریشی لە ژێر چەکی حەشد و پەکەکەدایە، ئەوەش وایکردوە تەزویرێکی بە بەرنامە لە شنگال لەلایەن پەکەکە و حەشدەوە بکرێت.

Back to top button