پەکەکە و داعش بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە جیاوازیان نەماوە

پەکەکە هاوشێوەی داعش هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگە و بۆمبی چێنراو لە ڕێگاکانیان دادەنێ، بەشێوەیەک ئێستا جیاوازیەکی ئەوتۆ لە نێوان داعش و پەکەکە بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە نەماوە.

بەپێی زانیاریەکان، لەماوەی تەنها ئەمساڵدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان زیاتر لە ١٠ حاڵەتی پوچەڵکردنەوەی بۆمبی چێندراو و دانانی TNT لە ناوچە سنوورەکان تۆمارکردوە کە لەلایەن پەکەکەوە دانراونەتەوە، جگە لەوەش پەکەکە بە چەکی قورس هێرشی کردوەتە سەر پێشمەرگە و بەنیازی تەقاندنەوەی پردەکانی هاتووچۆ چەکداری ناردوەتە بێخمە و خەلیفان کە ناوچەیەکن لە قوڵایی هەرێمی کوردستاندان نەوەکو ناوچە سنوریەکان.

چاودێران پێیانوایە پەکەکە دەبێت بە هێز لە هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە ئەگەرنا زیانی گەورە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەگەیەنن.

Back to top button