پەکەکە چەند چەکدارێکی خۆی دەستگیر کردوە و گومانیان لێ دەکات کار بۆ دژە تیرۆری یەکێتی بکەن

پەکەکە لە ترسی ئەوەی کە نەوەکو گروپی خیانەتکاری ١٦ ئۆکتۆبەر سەرکردەکانی ئەوانیش بفرۆشێتە ئەمریکا و تورکیا چەند چەکدارێکی خۆی دەستگیرکردوە کە پێشتر کادیری یەکێتی بوون لە رانیە.

چەند کادیرێکی یەکێتی کە نزیکەی ٦ ساڵ دەبێت بوونەتە پەکەکە لە قەندیل لەلایەن پەکەکەوە دەستبەسەرکراون.

یەکێک لە برای ئەو کادیرانە، بەناوی (فەرمان رانیەیی) زانیاری ئەوەی لای خزم و کەسەکانی درکاندووە کە براکەی لەلایەن پەکەکە دەستگیرکراوە و گومانی لێکراوە کار بۆ دژە تیرۆری یەکێتی بکات لە قەندیل و زانیاری لەسەر سەرکردەکانی پەکەکە بدات بە یەکێتی، ئەوانیش زانیاریەکان بفرۆشنە ئەمریکا یان تورکیا.

برای ئەو چەکدارەی پەکەکە وتوویەتی ”دوای ئەوەی براکەی دواین پەیوەندی پێوە کردوە بە نهێنی ئەوەی پێوتووە کە دەیەوێ خۆی رزگار بکات لە ناو پەکەکە چونکە گومانی لێکراوە سیخوڕی یەکێتی بێت، دوای ئەوە پەیوەندیەکەی نەماوە و پەکەکەش هیچ زانیاریەک لەسەر براکەیان نادات“.

وتووشیەتی ”هەر ئەو نیە ئەو گومانەی لەسەرە چەند کادیرێکی پێشووی یەکێتین کە ئێستا چەکداری پەکەکەن گومان دەکرێ وەکو سیخوڕ نێردرابن“.

Back to top button