پەکەکە ڕۆڵی میت بۆ تورکیا دەبینێت

پەکەکە بۆ تورکیا بووە بە مایەی خێر نەک شەڕ!.

((خۆر))- هۆشیار عەلی

باکووری کوردستان بەهۆی عەقڵیەتی پەکەکەوە ئێستا خەڵکەکەی زۆرینە لە هەستی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی دوورکەوتووەتەوە و بە دەگمەن کوردێک دەبینی پارێزگاری لە کولتوری نەتەوەیی بە زمانی دایک و کوردی قسە بکات، بەڵکو زۆرینە بە تورکی قسە دەکەن، لە هەڵبژاردنەکانیش زۆرینە دەنگ بە ئەردۆغان و ئاکپارتی دەدەن، بەشێوەیەک تیری پەکەکە زیاتر ڕووی لە کێ بێت، کوردەکانی باکووری کوردستان لە ڕقی ئەو وێرانیەی پەکەکە بەسەر باکووری کوردستاندا هێنای لە لێدانی خەندەقی شەڕ لە نزیک شارەکان و تێکدانی ژیانی خەڵکەکەی دەڕۆن دەنگ بەو حزب و لایەنە دەدەن، جگە لەوەش بەهۆی بوونی پەکەکەوە تورکیا بە دەیان بنکە و بارەگای سەربازی هێنایە باکووری کوردستان و بەتەواوی شارە کوردیەکان سیمای سەربازیان گرتووە و ئاسان نیە ئەو هێزە رۆژێک بێت لەو شارانە بکشێنەوە.

سەبارەت بە دەرەوەی باکووری کوردستانیش، ئەگەر سەیری ڕۆژئاوای کوردستان بکەین، دەبینین بەهۆی بوونی پەکەکەوە تورکیا توانیویەتی دەسەڵاتی خۆی فراوان بکات و دەست بەسەر عەفریندا بگریت و بەردەوامیش هەڕەشەی داگیرکردنی تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان بکات، ئەوە بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاستە کە بەهۆی پەکەکەوە تورکیا توانیویەتی بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، ئێستا چاودێرانی سیاسی پێیانوایە پەکەکە ڕۆڵی میت بۆ تورکیا دەبینێت و پەکەکە بۆ تورکیا بووە بە مایەی خێر نەک شەڕ، هەر شوێنێک پەکەکەی لێ بێت دواتر دەبێت بە شوێنی بنکەی سەربازی و تورکیا کۆنتڕۆڵی دەکات.

Back to top button