پەیامنێرێک : کازم فارووق بە هاوڕێکانی گوتوە شەڕ بکەن و هاواربکەن با ئەنجامەکان ڕانەگەیەنرێن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پەیامنێری یەکێک لەکەناڵەکان کە ئەمڕۆ ئامادەبووە لە پەرلەمانی کوردستان ، دەڵێت کازم فارووق بە هاوڕێکانی گوتوە ” شەڕبکەن هاواربکەن ئەنجامەکان ڕابگەیەنیرێن حەیامان دەچێت “.

ئامانج ساڵح پەیامنێری کوردستان تیڤی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی ” بۆ ئەوەی ئەنجامەکە نەخرێتە ڕوو کازم فارووق بە پەرلەمانتارەکانی خۆیان گوت شەڕبکەن هاواربکەن، ئەنجام ڕابگەیەنرێ حەیامان دەچێت ” .
کازم فارووق سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ مانگی ڕابردوو ڕای گەیاندبوو کەوا هەڕەشەی لێکراوە ، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لێژنەیەکی لەتەواوی فڕاکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان پێکهێنا بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن ، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی لێكۆڵینەوەکە بخرێتە ڕوو.

Back to top button