پەیمانگای واشینتۆن بۆ توێژینەوە لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبینی مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پەیمانگای واشینتۆن لە ڕاپۆرتێکدا چەند پێشبینیەکی مەترسیدار سەبارەت بە دۆخی عێڕاق لە ٢٠٢١ بڵاو دەکاتەوە و پێی وایە عێڕاق بەرەو داڕمانی ئابووری و ئەمنی دەڕوات.

لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەیدا پەیماناگای واشینتۆن بۆ توێژینەوەکانی سیاسەتی داهاتووی ڕۆژهەڵات، باس لە دۆخی عێڕاق دەکات بۆ ساڵی ٢٠٢١، هەروەها چەند پێشبینییەکی مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، لەبارەی دۆخی عێڕاق دەڵێت ” ساڵی ٢٠٢١ بۆ عێڕاق ساڵێکی باش نابێت لەڕووی داراییەوە، نزمبونەوەی بەهای دراوەکەی بەرامبەر بە دۆلار لێدانێکی گەورەیە بۆ ئابوری وڵاتەکەی ، ڕێژەی هەژاری زۆر بەرز دەبێتەوە و دەچێتە ناو ڕیزی ١٠ هەژارترین وڵاتی جیهان “.
هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ڕاپۆرتەکە مووژدەی خۆش نادات و تێیدا هاتووە ” میلیشیا شیعەکان لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دەستیان گرتوە بەسەر ئاسایشی عێڕاق و پەرلەمان و ئابوری وڵات لەڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەلە ساڵی ٢٠٢١ پێکدادان لەنێوان ئەم گرووپانە ڕووبدات و پێکدادان لەنێوان حکوومەت و میلیشیاکانیش ئەگەرێکی بەهێزە “، هەروەها باس لە ئەگەری پێکدادانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکات کەلەسەر خاکی عێڕاق ئەم پێکدادانە ڕووبدات، ئەم دوو هۆکارە بە ڕوخانی عێڕاق لەقەڵەم دەدات و ڕاپۆرتەکە شەڕی ناوەخۆ و شەڕی ئێران-ئەمەریکا بە دابەشبونی عێڕاق دادەنێت .

Back to top button