پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و فەرەنسا بەهێزتر دەبن

عەلی دۆڵەمەری بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا رایگەیاند، لەدوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت گرنگییەكی زۆرمان بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان داوەو بەتایبەتیش لەگەڵ ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە وڵاتی فەرەنسش ئەندامە، هەروەهتا پەیوەندییەكی پتەویش لەڕوی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و كەلتوورییەوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا هەیە.
دۆڵەمەری باسی لەوەش كرد، لەڕوی بازرگانییەوە هەرێم و فەرەنسا پەیوەندییان هەیە بەڵام نەگەیشتوەتە ئاستی خواستی ئەوان، یەكێك لە هۆكارەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ دروستبونی شەڕی داعش، هەروەها كۆبونەوە لەگەڵ دەزگای مێدیڤ كراوە كە دەزگایەكە سەرپەرشتی هەموو كۆمپانیا گەورەكانی فەڕەنسا دەكات، بەرنامەش هەبوە كە شاندێكی دەزگاكە سەرادانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە كاری هاوبەش ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ساڵانە پێشەنگایەكی كشتوكاڵی لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت كە لەنێوان 8 بۆ 10 ملیۆن كەس سەردانی دەكەن، دەتوانین بەشێك لەو پێشانگایە وەربگرین و ئەو بەروبومانەی لە هەرێمەوە هەناردە دەكرێن، بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی فەڕەنسی بازاڕیان بۆ بدۆزرێتەوەو بفرۆشرێن، بەروبومەكانیش بریتین لە هەنار و سێو.

Back to top button