پەیوەندیەکانی پارتی و یەکێتی بەرەو ئاساییبوونەوەن

شاندێکی پارتی سەردانی پاڤڵ تاڵەبانی دەکات

((خۆر))-

وەفدێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەک لەئەندامانیمەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبنەوە، چاودێرانیش پێیانوایە پەیوەندیەکانی پارتی لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی وەکومیراتگری یەکێتی ئاساییبوونەتەوە.

دوێنێ دووشەممە، وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە جەعفەر ئیمێنكی و عیزەدین بەرواری،عارف تەیفورو رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فازل رەئوف و ئالان حەمە سەعید سەعید سەلیمئەندامانی سەركردایەیەتی گەیشتنە دەباشان و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو وەفدی یەكێتی كە پێكهاتبوون لە رزگار عەلی ئەندامی دەستەی كارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامیمەكتەبی سیاسی و د.خەسرەو گوڵ ئەندامی سەركردایەتی و شێخ محەمەد تاڵەبانی لێپرسراوی ئاژانسیپاراستن و زانیاریزانیاری ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت پێشوازیان لێكرا.

چاودێڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پەیوەندیەکانی پارتی لەگەڵ یەکێتی دوای سەردانیکردنی بافڵ تاڵەبانی بۆلایسەرۆک بارزانی و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دوکان بەرەو ئاساییبوونەوە چووە،بەڵام پارتی سوورە لەسەر ئەوەی کە لاهور جەنگی و گروپە خیانەتکارەکەی لە کوردستان کەنارگیر بکرێن، خیانەتببێت بە شەرمەیەکی گەورەو کەس جورئەتی ئەوە نەکات لە خاک و نیشتمانی بکات.

Back to top button