چارەسەرەکانی سوتانەوەی نێوان ڕانەکان

یەکێک لەو گرفتە باوانەی زۆر کەس توشی دەبێت بەتایبەت ئەوانەی ڕانیان ئەستورە و قەڵەون، سوتانەوەی بەینی رانە، بەهۆی لێکخشاندنیانەوە توشی خوران و سوتانەوە و زیپکە دەبێتەوە.

لە ماڵپەڕی ویکی هاودا هاتووە، سوتانەوەی نێوان رانەکان چ بەهۆی قەڵەوی و ئەستوری نێوان ڕانەکان یان لێکردنەوەی مووەوە بێت ڕوودەدات، کە خوران و زیپکە و ئارەقکردنەوە و سوربوونەوە و هەندێک کاتیش ئازار دروست دەکات، دەتوانرێت بەم ڕێگەیانە خۆت لەو گرفتە ڕزگار بکەیت:

-بەکارهێنانی پۆشاکی لۆکە بۆ جلەکانی ژێرەوە.

-دابەزینی کێشی زیادەی جەستە.

-بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە یاخود فازلین.

-ڕۆژانە لە جارێک زیاتر خۆت مەشۆ.

بەکارهێنانی کرێمی منداڵ بۆ نێوانی رانەکان.

دورکەوتنەوە لە تیشکی خۆری بەرز.

Back to top button