چاكسازی لە لیستی خانەنشینی بەڕێوەبەرە گشتییەكان تەواو دەبێت

دواتر نۆرەی راوێژكارو وەزیر و پەرلەمانتارانە 

سەباح موخلیس بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت

چاكسازیی خانەنشینیی پلەباڵاكان بەردەوامەو ئێستا بەڕێوەبەرە گشتییەكان تەواو بووە، كە نزیكەی 750 كەسن.

ناوی بەڕێوەبەرە گشتییەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەكەینەوەو بۆیان ڕوون دەكەینەوە چەندیان نایاسایین‌و ئەوان بڕیاریان لێ دەدەن.

دەست بە چاكسازیی خانەنشینیی ڕاوێژكاران دەكەین، چونكە تائێستا سێ بەشیان تەواو كردووە، كە دادوەران‌و بەڕێوەبەرانی گشتی‌و شارەزاكانن. 

قۆناغی دواتر دەست بە چاكسازیی ناوی بریكاری وەزیرو وەزیرەكان‌و ئەندامانی پەرلەمان‌و جێگری سەرۆكی پەرلەمان‌و سەرۆكی پەرلەمان‌و هەموو پلەباڵاكان دەكەین.

ئەوەی بەڕێوەبەرە گشتییەكان كاتی خۆی 80%ی موچەیان وەردەگرت، ئێستا دوای هەمواركردنەوە 60%ی موچەیان پێ دەدرێت.

Back to top button