چالاکوانان داوادەکەن حکوومەت کاری نایاسایی چەند بەرپرسێکی حزبی لە ڕانیە ڕابگرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چالاکوانانی بواری کۆمەڵگای مەدەنی لە دەڤەری ڕاپەڕین داوا دەکەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری نایاسایی چەند بەرپرسێی حیزبی ڕابگرێت.

ژمارەیەک لە چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە دەڤەری ڕاپەڕین دژی دەستدرێژی کردنە سەر موڵکی گشتی و کاری نایاسایی چەند بەرپرسێکی حیزبی ، گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا داوایان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد ڕێگری لەو چەتەگەراییەی ئەو دەڤەرە بگرێت و موڵکی گشتی پارێزراوبێت ، چالاکوانانی دەڤەری ڕاپەڕین خوازیارن چاکسازیەکانی کابینەی نۆیەم دەڤەرەکەشیان بگرێتەوە و بەپەلە حکوومەت سەرپێچیکاران سزا بدات .

Back to top button