چالاکوانێکی بواری خانمان بۆ عەلی باپیر: بمکە بە ژنی چوارەمت تا فێری خۆشەویستیت بکەم

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چالاکوانێکی بواری خانمان لەنامەیەکیدا بۆ عەلی باپیر فەرماندەی پێشووی جوندولئیسلام و ئەمیری ئێستای کۆمەڵی ئیسلامی داوای لێدەکات بیکات بە ژنی چوارەمی خۆی.

خەندان جەزا چالاکوانی بواری خانمان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کردوە، تێیدا داوای لێ دەکات کە بیکاتە ژنی چوارەمی خۆی، ھەروەھا پێیشی ڕادەگەیەنێت کە ئەو چالاکوانە عەلی باپیری خۆشدەوێت.

ئەو خانمە دەشڵێت ” من عاشقی عەلی باپیرم، دەمەوێ من ببمە ژنی جوارهەمت، بیستم دەتەوێ ژنی جوارەم مارە ببڕی !

وەرە من بخوازە بێ سێودوو، دەتکەمە هاوسەرم، هەرچی تۆ نەیلێێ ناکرێ و نابێ، بەڵێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەڵە لەخزمەتدا دەوەستم! ” .

ھەروەھا لەبەشێکی تری نامەکەیدا چەند بەڵێنێک بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەدات و دەڵێت ” دەمەوێ من بخوازی، دەزانی بۆ هەموو شەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە، بەڵام لەفەرهەنگ و دەسنوسی خۆم. لەو چیرۆکەدا دەمەوێ فێرت کەم:

ژن مانای چی یە؟.

پەیوەندی نێوان دوو ڕەگەز بە واتای چی!

خێزان چ واتاو چ پێگەو چ ڕۆڵێکی هەیە !

دەمەوێ فێرت کەم، ژن بوون بەواتای نانکردن و ماڵ خاوێنکردن و قاچ هەڵبرین نییە – عەلی باپیر ! ،دەمەوێ ژنت بم، تاحاڵیت کەم 4 ژن بەرامبەر 4 مێردە !، لەچێرۆکەکانمدا فێرت دەکەم، چێژ چیەو چۆنە ، تەنها سواربوونی سەرتەختێکی خەونییە یان تەنها میزکردنێک نییە باپیر” .

ھەروەھا موغازەلەی دەکات و ھەوڵ دەدات فێرە خۆشەویستی بۆ ژن بکات و دەڵێت ” حاڵیت دەکەم ماچ ئەسپێ نییە لەم سەر سەرینەوە بفرێ بۆسەر ئەوسەرین ، سەرلەنوێ داستانی عیشقت بۆدەڵێمەوە، تا حاڵی بیت عیشق چ دەریایەکی بێسنورە نەمەرزی هەیەو نە ناسنامە، وەرە بامن و تۆ برۆین بۆمانگی هەنگوینی، تانیشانت دەم ژن مانای مانگا دۆشین نییە باپیر!.

ھەرەەھا داواکاریەکیشی لێدەکات و دەڵێت ” کەهاتی تەنها مەیە، ناسنامەو ئەدرەسی هەموو ژنەکانی ترت بهێنە تا ناونوسیان کەم بۆ پەیداکردنی دۆستێکی نوێ، چونکە وەک تۆ مافیان هەیە ، گەر هاتی گیرفانەکانت بتەکێنە لەبری دۆلارو دراو پریان بکە لە یاسای بەرابەری ، جانتا دیپلۆماسیەکەت فرێدە، کۆلەپشتێک لەئازادی لەگەڵ خۆت بهێنە ، وەرە بافێرت کەم دۆست گرتن تەنها بەنەخوێن کردنەوەنیە باپیر “.

Back to top button