چاودێران هۆشداری دەدەن لە ئاڵۆزی دروستکردن بۆ ڕێکەوتنی هەولێر-بەغدا لەلایەن جاش پەرلەمانتارانەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرانی سیاسی هۆشداری دەدەن لەوەی کە ڕێکەوتنی سەرەتایی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزیی بۆ دروست بکرێت لەلایەن گرووپی جاش پەرلەمانتارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقەوە.

دوای ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی سەرەتایی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان، چاودێرانی سیاسی هۆشداری دەدەن لەوەی دوای ئەوەی دەنێردرێتە پەرلەمانی عێڕاق لەلایەن گرووپی پەرلەمانتارە یاخیبوەکان ئاڵۆزیی بۆ دروست بکرێت.
لەوبارەوە شەماڵ شەمێرانی چاودێری سیاسی بە (( خۆر ))ی راگەیاند ” ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە گرنگە ، بەڵام دروستکردنی کۆسپ و تەگەرە لەبەردەمی و دروستکردنی ئاڵۆزی لەلایەن گرووپی جاش پەرلەمانتارە کوردەکانی بەغدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق چاوەڕوانکراوە کە بەهاوکاری لایەنە شیعەکانی دژە کورد تەگەرەی بۆ دروست بکەن، بۆیە پێویستە لە ئێستاوە فڕاکسیۆنەکوردیەکان وریابن و هاودەنگی کۆبکنەوە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق بۆ پشتگیریکردن لەو ڕێکەوتنە”.
هەروەها ئەو چاودێرە پێشنیارێک دەداتە ڕاگەیاندنە کوردیەکان کەوا لەم ڕۆژانەدا بە یەکدەنگی کار لەسەر کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ ئەو ڕێکەوتنە بکەن و هانی لایەنە عێڕاقیەکان بدەن کە دژی ڕێکەوتنەکە نەبن، هەروەها داواشیان لێدەکات کەوا لێدوان لەو کەسایەتیە سیاسیە عێڕاقیانە وەربگرن کە هاوسۆزی کوردن و پێگەی بەهێزیان هەیە لەناو لایەنە شیعیەکاندا.

Back to top button