چاودێران: وتارەکەی سەرۆکی حکوومەت نەیارانی هەرێمی کوردستانی بێ هیوا کرد

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

وتارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕەوشی پارێزگای سلێمانی و هەوڵە دەرەکیەکان بۆ تێکدانی ئارامی کوردستان و دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان لەلایەن چاودێرانەوە بە گرنگ وەسف دەکرێت و پێیان وایە کە نەیارانی هەرێمی کوردستانی بێ هیواکردوە کە چاویان لەوەیە هەرێمی کوردستان نەمێنێ و هەڵوەشێتەوە.

دوێنێ چوارشەممە، لەوتارێکیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە تەواوی ئەو ڕاستیانە کرد کە ماوەیەکە هەندێک کەس و لایەن وەکو موزایەدە بەکاری دێنن و ئەو کۆسپ و تەگەرانەشی خستنە ڕوو کە بوونەتە هۆی نەناردنی مووچە لەلایەن ىەغداوە و دیاریکردنی ڕێژەی ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا، هەروەها ئاشکرا دەستی پشت توندوتیژیەکانی ناو خۆپێشاندەران.
چاودێران پێیان وایە ئەمە وایکرد نەیارانی هەرێمی کوردستان بێ هیوابن، لەو هەنگاوانەی کە لە دژی هەرێمی کوردستان گرتوویانەتە بەر.
لەمبارەوە سەرۆ سەلمان چاودێری سیاسی بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” دوای وتارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی جاشی پەرلەمانتارە بێ هیوا بوون چونکە گشت ڕاستیەکان بەدەرخران و هەوڵە نەزۆکەکانیان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشكرا بوو کە دەیانەوێت ئاسایشی نیشتمانی کوردستان تێکبدەن ” ، هەروەها دەشڵێت ” ئەم وتارەی کە پێشکەش کرا پەیامێک بوو بۆ هەمو جیهان کە ئەوەی لە ئێستا لەکوردستان ڕودەدات خۆڕسک نیە، بەڵکو دەستکردە و دەستی لەیەنەکان و وڵاتێکی هەرێمی لەپشتە “.

Back to top button