چاودێران : گروپی جاش پازدە دروستکراوە بۆ کۆکردنەوەی دەنگی کورد بۆ حەشدی شەعبی

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە دروستکردنی گرووپی (جاش پازدە ) لەلایەن دەستێکەوە دروستکراوە تایبەت بۆلێدان لە هەرێمی کوردستان و چەند مەترسیەکیش دەخەنە ڕوو .

دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێکی کوردی عێڕاقچی گرووپێکیان ڕاگەیاند بەناوی ( گرووپی پازدە ) و دواتر لە گرووپەوە بۆ لیست، چاودێرانی سیاسی چەند تێبینی و زانیاریەکیان ئاشکرا کرد لەسەر ئەو گرووپە و چەند مەترسیەکیان خستە ڕوو کە پێیان وایە پێکهێنانی ئەم گرووپە بۆ لێدانە لە هەرێمی کوردستان و کۆکردنەوەی دەنگی کورد بۆ دژە کوردەکان لە بەغدا بۆ بەرژەوەندی حەشدی شەعبی.
لەو بارەوە سەروان کەورینی چاودێری سیاسی ڕای گەیاند ” دروستکردنی گرووپ لەژێر ناوی لیست لە کۆمەڵێک پەرلەمانتار کە هەمیشە دژی کوردستان و خەڵکەکەی دەوەستنەوە جێگەی تێبینی و هەڵوەستە لەسەر کردنە، کەسانی وەکو سەرکەوت شەمسەدین و غالب موحەمەد و ئەحمەدی حاجی ڕەشید و یوسڕا ڕەجەب و چەند نوێنەرەکی تر لە هەر گرووپێکدابن دیارە کە ئامانجیان لێدانە لە هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان هەمیشە دژی هەرێمی کوردستان وەستاون و هەر کارێک لەبەرژەوەندی کوردستان بوبێت ئەوان دژی وەستاون ، ئەو گەمەیەی کە ئەوان دەیکەن لەپێناو چەند لایەنێکی دژە کوردە ).
هەروەها لەبارەی مەترسیەکانی ئەو گرووپە ، یاسر عەبدول لەتیف شارەزای یاسای گشتی و چاودێری سیاسی ڕادەگەیەنێت ” بونی ئەم گرووپە لەگەڵ لایەنە شۆڤێنیەکان ئەو پەیامە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەدات کە هەرچی پڕۆژە هەیە شۆڤێنیەکان دژی کورد دەگرنە بەر ئەوە مەبەستیان سزادانی کورد نیە ، بەڵگەشیان بۆ ئەمە بوونی ئەو گرووپە دەبێت لەگەڵیان ، بۆیە ئەوانە مەترسیدارن و پێدەچێت حزبەکانیشیان بەشێکن لەو پلانە دژی هەرێمی کوردستان ، بێدەنگ بونیان ئەوە دەسەلمێنن کەخۆشیان بەشێکن لەو پیلانە دژی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بەگشت پێکهاتەکانیەوە “.

Back to top button