چاودێرێکی سیاسی : بەرپرسانی نزیک لە نیوسەرۆکی یەکێتی گوێ بە ئارامی سلێمانی نادەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەرپرسانی نزیک لە لاهور جەنگی نیوسەرۆکی یەکێتی گوێ بە ئارامی سلێمانی نادەن و چەند ڕۆژێکە دەزگا ئەمنیەکان و کەسانی ئەمنی دەکەنە ئامانج.
سەلیم گەرمیانی چاودێری سیاسی لەمبارەوە دەڵێت “دۆخی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بەهۆی پیاوەکانی لاهور جەنگی نیوسەرۆکی یەکێتی کەوتوەتە مەترسیەوە و تادێت هێرشەکان بۆسەر دەزگا ئەمنیەکان و بەرپرسە ئەمنیەکان زیاتر دەبێت و ئەمەش خەڵکی دەڤەرەکەی توشی شڵەژان کردوە و ئەم چەکدارانە میلیشیایانە ڕەفتار دەکەن و گوێ بە ئارامی سلێمانی نادەن”.
ئەم لێدوانەی سەلیم گەرمیانی دوای ئەوە دێت کە هێزێکی چەکدار هێرشیان کردە بازگەی تاسڵوجە و شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ئەو هێزە چەکدارە ڕوویدا و چەند کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش بریندار کران.
شایانی باسە ماوەیەک بەر لە ئێستا هێزێکی سەر بە لاهور جەنگی هێرشیان کردە سەر فەرمانگەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ و چەند کارمەندێکیان ڕفاندن ، هەروەها چەند ڕۆژێک لەمەو پێش کوڕێکی قادر عەزیز ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و پیاوی لاهور جەنگی هێرشی کردە سەر ماڵی ئەفسەرێکی پۆلیس و زیاتر لە ٢٠٠ فیشەکیان لە ماڵەکەیدا و تاوەکو ئێستاش هیچ کەسیک لەسەر ئەم هێرشە چەتەییە دەستگیر نەکراوە.

Back to top button