چاودێرێکی سیاسی : پەکەکە شکستی هێناوە و دەیەوێ بە شەڕو ئاشووب بیشارێتەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرانی سیاسی ئامانجەکانی ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە لە هێرشەکانی بۆ سەر پێشمەرگەی کوردستان لە دەڤەری بادینان ئاشکرا دەکەن .

موحەمەد مەولودی چاودێری سیاسی لەبارەی هێرشە تیرۆرستیەکەی پەکەکە بۆسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە قەزای ئامێدی دەڵیت ” پەکەکە دەیەوێت شکستەکانی خۆی بەو جۆرە هێرشە تیرورستیانە بشارێتەوە ” ، لەبارەی ئەوەی بۆچی پەکەکە لەم کاتەدا هێرش و گێچەڵی وائەنجام دەدات دەڵیت ” پەکەکە دەیەوێت چاوی هاوپەیمانان لادات لەسەر چۆڵکردنی شەنگال لەلایەن چەتەکانیەوە، بۆئەمەش پەنای بردوەتە بەر ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە سلێمانی و هێرش کردنە سەر پێشمەرگە لە دەڤەری بادینان “.
هەروەها ئەو چاودێرە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە پەکەکە ئەجێنادای وڵاتانی هەرێمی جێ بەجێدەکات ، دەیەوێت پیگە ستراتیژیەکەی شەنگال بۆ وڵاتێکی دیاریکراو بەجێ بهێڵێت، بەڵام هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێگە بەمە نادات .

شایانی باسە پەکەکە لەم ماوەیەدا دەستی کردوە بە نانەوەی ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان و سەرکردە سیاسیە باڵاکانی هەرێم ئەوەیان پشتڕاست کردوەتەوە کەوا پەکەکە دەستی هەیە لە تێکدانی ئارامی کوردستان و هەڵگیرساندنی شەڕی براکوژی و پەلکێش کردنی پێشمەرگە بۆ ئەم شەڕە .

Back to top button