چاودێرێکی سیاسی : پەکەکە لە یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە بەڵا بەسەر هەرێمی کوردستانەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرێکی سیاسی ئاماژە بەوە دەدات کە پەکەکە بووەتە بەڵا بەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە و مافی یاسایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لەسەر خاکەکەی دووری بخاتەوە.

سیروان حەمەشەریف، چاودێری سیاسی لە سلێمانی، ڕای گەیاند ” هۆکارەکانی ئەو دۆخەی لە سلێمانی دروست بووە زۆرن و هەر بۆشاییەک لە هەرێمی کوردستان هەبێت، دەستی دەرەکی و نەیارانی تێدەكەوێت. گوتیشی: ”نەیارەکانی هەرێمی کوردستان زۆرن و قسەکردنی هەندێ پەرلەمانتار و سیاسی کە هەرێمی کوردستان داهاتی زۆر زیاترە لە مووچەی فەرمانبەران، کاریگەریی هەبووە لەسەر جووڵاندنی شەقام و دواتر شەقام بە ئاراستەی خراپ و دەستی نەیارانی تێكەوتووە“.
ئاماژەی بەوەش دا، پەکەکە لە یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە بەڵا بەسەر هەرێمی کوردستانەوە و خۆی وەکوو نەیارێک لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیشان داوە، گوتیشی: ”مافی هەرێمی کوردستان بووە لە رووی یاسای نێودەوڵەتییەوە کۆتایی بە کێشەی پەکەکە لەسەر خاکەکەی بهێنێت، چونکە ناکرێ هێزێک لەسەر خاکی وڵاتێکی دیکە هەبێت بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دراوسێ“.

Back to top button