چاودێرێکی سیاسی: کۆمەڵ پێیوایە داعش برای موسڵمانە و تاوەکو ئێستا بە تیرۆرستی دانەناوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرێکی سیاسی ڕای دەگەیەنێت کەوا کۆمەڵی ئیسلامی تاوەکو ئێستا داعشی بە تیرۆر دانەناوە و پێی وایە ھێشتا برای موسڵمانن ، ھەروەھا ئاشکراشی دەکات کە کۆمەڵی ئیسلامی کێشە نێوخۆییەکانی لە لێواری تەقینەوەن بۆیە دەستی بردوەتە بەر دروستکردنی کێشە لە دەرەوەی حزبەکەی.

د.مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی رای گەیاند، هەندێ لە حزبەکان بۆ پەردەپۆشکردنی کێشە ناوخۆییەکانیان و بردنە دەرەوەیان، خۆیان کرد بە خاوەنی فیلمە ئێرانیەکە، لەوانە کۆمەڵی ئیسلامی کە لەناوخۆیدا تەبا نیە و گرفتی زۆرە هەوڵی دا لە ڕێگەی ئەو فیلمەوە پەردەپۆشی کێشە ناوخۆییەکانی بکات و بۆ لایەنگر و کادیرانی خۆی وا دەربخات کە خەڵکی لە دەرەوە گرفتیان هەیە، ئەوە بۆ هەندێ هێزی دیکەش راستە، ئەگەر راشسپێردرابن، سوودیان لە کارەکەیان بۆ ناوخۆیی خۆیان وەرگرتووە، گووتی ”هەندێ حزب بەهۆی خراپی دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە گەشەیان کردوە، هەرکات دۆخی کوردستان ئارام بووبێت ئەوانە لە پاشەکشەیان داوە، ڕێک پێچەوانەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ئارامی و دۆخی سەقامگیری کوردستان بەهێزتر دەردەکەوێ ئەو هێزانە لە دۆخی ناسەقامگیردا کەڵک لە شەقام وەردەگرن، لەبەرئەوە ئەگەر دۆخەکە ئارام بێت بابەتێک دەدۆزنەوە تاوکو سیناریۆی لەسەر دروست بکەن و دۆخێکی نائارام بهێننە کایەوە، رێک لەو فیلمە ئێرانیەدا ئەوەیان کرد، لەبری ئەوەی پشتیوانی لە پێشمەرگە و میللەتەکەیان بکەن هاتن هەوڵی بێهیواکردنیان دا، ئەوە لای وڵاتانی داگیرکەری عێراق و ئێران و تورکیا، ئاساییە کە ئەو کارە دەکەن، چونکە داگیرکەرن، بەڵام بۆ ناوخۆی خۆمان و هێزێک کە خۆی بە کورد بزانێ هەڵەیەکی گەورەیە و زیانی گەورە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەدات“.
ڕاشی گەیاند، کاتێک سەرۆک بارزانی ٤٠ رۆژ و شەو لەبەرەکانی شەڕ دەمایەوە هەندێ لەو حزبانە لە میدیاکانیانەوە خزمەتی ئەفکارەکانی داعشیان دەکرد، گووتی ”بارزانی و پێشمەرگە لە سەنگەرەکان بوون، ئەوان لە میدیاکانیانەوە ترسیان دەخستە دڵی خەڵکەوە، تەنانەت کۆمەڵی ئیسلامی تاوەکو ئێستاش نەیوتووە کە داعش هێزێکی دڕندەیە بەڵکو پێیوایە مادام نوێژ و رۆژیان گرتووە برای موسوڵمانیانن

Back to top button