چاودێرێک : ئەوانەی لێرە تەپڵ بۆ دانی مووچە لێدەدەن لە بەغدا بۆ بڕینی مووچەیان لێدەدا

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرێک بە تەپڵچیەکان دەڵێت ئێوە لە بەغدا تەپڵ بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لێدەدەن و ئێستاش دوو ڕووانە هاتوون بۆ مووچە لە پەرلەمانی کوردستان تەپڵ لێدەدەن.

شڤان مزوری چاودێری سیاسی لەبارەی گرژیەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” من لەو ئەندام پەرلەمانانە دەپرسم هاوکارەکانتان لە بەغدا تەپڵیان بۆ بڕینی مووجەی فەرمانبەران لێدەدا ئێستا ئێوە هاتوون خۆتان کردوەتە فریاد ڕەس و تەپڵ بۆ مووچەی فەرمامنبەرانی هەرێمی کوردستان لێدەدەن، سەیرە ئەوانەی لێرە تەپڵ بۆ دانی مووچە لێدەدەن لە بەغدا بۆ بڕینی مووچەیان لێدەدا “.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چوار مانگە بەشێوەی بەردەوام پەرلەمانتارەکانی هەریەکە لە فڕاکسیۆنی ( نەوەی نوێ ، ئایندە ، کۆمەڵی ئیسلامی ، یەکگرتوو، بەشێک لە یەکێتی و پڕۆ گۆڕان ) لە بەغدا کار دەکەن بۆ دروستکردنی کێشە لە نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها چەندینجار داوایان کردوە مووچەی فەرمانبەران ببڕدرێت بەبیانووی ئەوەی لێرە ئەو ٣٢٠ ملیار دینارە دەدزرێت و بۆ مووچە خەرج ناکرێت لەکاتێکدا لەگەڵ هاتنی ئەو بڕە پارەیە ڕاستەوخۆ مووچە دابەش دەکرا .

Back to top button