چاودێرێک : ئەوەی لە سلێمانی دەکرێت دەستی پەکەکەی لەدوایە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرێکی سیاسی ڕادەگەیەنێت کە ئەوەی لە سلێمانی دەگوزرێت دەستی پەکەکەی لە دوایە بۆ تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستان و دابڕاندنی پارێزگاکان لەیەکتر کە ئەمانجی سەرەکی دروستبوونی ئەو حیزبەیە.

حەمە سەعید فەرەج چاودێری سیاسی لە بارەی ئەو دەستەی کە لە پشت خۆپێشاندانەکانی سلێمانیدایە بە (( خۆر ))ی گوت ” ئەوەی دەگوزرێت دەستی پەکەکەی لەدواوەیە، خۆپێشاندەران بەشێکیان داوای مافەکانی خۆیان دەکرد کەئەمە مافێکی سروشتی هەر هاوڵاتیەکە و یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسیەت، بەڵام ئەوەی بینیمان دورە لەهەر عورفێکی دیموکراسی ئەوانە دەستە و تاقمێکی ئاژاوە گێرن “.
لەبارەی ئەوەی کێ لەپشت گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەکانەوەیە، دەڵێت ” ئەوانەی هێرشیان دەکردە سەربارەگا حزبیەکان و تەقەیان دەکر بە ئاشکرا درووشمی بژی ئاپۆیان دەگوتەوە، ئەمە کاری پەکەکەیە بۆ ئەوەی ئارامی کوردستان تێکبدات و هەرێمی کوردستان لێک داببڕێت کە ئامانجی سەرەکی دروستبوونی پەکەکەیە “.
شایانی باسە پێشتریش (( خۆر )) هۆشداری ئەنجامدانی خۆپێشاندانێکی هاوشێوەی دابوو کە ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە دەیەوێت لە سنوری سلێمانی ئەنجام بدات.

Back to top button