چاودێرێک : بەرهەم لەوەتەی هەیە بێبەرهەم بووەو دەستکەوتەکانی دزیوە

بەرهەم ساڵح دەیەوێ خۆی بکاتە خاوەنی رێکەوتنی هەولێر و بەغدا

((خۆر))-هۆشیار عەلی
بەرهەم ساڵح میدیاکان و کەسانی نزیک لە خۆی ئاگەدارکردوەتەوە کە ئەو هۆکاری رێکەوتنی هەولێر بەغدایە، سەرچاوەیەکی ئاگادار رای دەگەیەنێ بەرهەم ساڵح هەر ئاگاداری پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان (مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی)یش نەبووە.
بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) بەرهەم ساڵح، لە رێگەی میدیاو کەسانی نزیک لە خۆیەوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەیەک کردوە کە گوایە ئەو هۆکاری رێکەوتنی هەولێر و بەغدایە.
بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر))، بەرهەم ساڵح نەک هۆکار نەبووە بۆ رێکەوتن، بەڵکو کاری زۆری کردوە بۆ تێکدان و رێکنەکەوتن لە ڕێگەی پەرلەمانتارە دەستەمۆکانی عێراقەوە بەتایبەتی رێبوار کەریم مەحموود، تاوەکو هەولێر و بەغدا نەگەنە رێکەوتن و لەگەڵ مستەفا کازمی لیستێک پێکبهێنێ بۆ هەڵبژاردن و لە هەرێمی کوردستان لەسەر برسیکردنی خەڵک دەنگ کۆبکاتەوە.
لەمبارەوە چاودێران پێیانوایە، بەرهەم ساڵح هەمیشە دەستکەوتەکانی دیزیوە و هیچ پرەنسیپێکی نەبووە لە حزبایەتیدا تەنیا بەرژەوەندیەکانی خۆی نەبێت، هەروەکو هاوپەیمانی دروستکرد تەنیا بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە بگات بە سەرۆککۆماری عێراق.
بەشیوەیەک بەرهەم ساڵح لەوەتەی هەیە بێبەرهەم بووە و بەدزینی دەستکەوتەکان وەبەرهێنانی شەخسی کردوە.

Back to top button