چاودێرێک : لۆبیەکەی لاھور جەنگی لە١٦ی ئۆکتۆبەرەوە وەفاتی کردوە

گۆڤەند سەرکەش -خۆر

چاودێریکی سیاسی لەبارەی لێدوانێکی لاھور جەنگی نیوسەرۆکی یەکێتیەوە سەبارەت بە لۆبی ڕادەگەیەنێت ” لۆبیەکەی لاھور جەنگی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بەکوشتدرا و لەو کاتەوە وەفاتی کردوە “.

ئەحمەد گردەچاڵی چاودێری سیاسی لە بارەی لێدوانێکی لاھور جەنگی سەبارەت بە دروستکردنی لۆبی لە بەغدا بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” لاھور جەنگی نەخۆشی دەروونی ھەیە و ھەمیشە خۆی بەدەستکەوتەکانەوە ھەڵدەواسێت ، لە کۆتایی خۆ ھەڵواسینەکەشیدا جگەلە ڕیسوایی ھیچی تری بۆ نامێنێتەوە ” ، ئەو چاودێرە پێی وایە نیوسەرۆک لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کاتێک نۆکەریی کرد بۆ دوژمن و خاکی دا بەدەستەوە سوک بو و ھیچی بۆ نەماوە ، لەو بارەوە دەڵێت ” لۆبیەکەی لاھور جەنگی لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە وەفاتی کردوە ، ئەوکاتەی خاکی فرۆشت و لەگەڵ دوژمن ڕێکەوت بۆ ڕادەستکردنی نیوەی خاکی کوردستان “.

Back to top button