چاودێرێک : گروپی جاشە نەیارەکانی بەغدا مەترسیدارترین گرووپی کوردیە لەم قۆناغەدا

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرێکی سیاسی باس لە گروپێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی عێڕاق دەکات کە کوردن و بە گروپی جاشە نەیارەکان ناسراون، ئەو چاودێرە پێیوایە ئەم گرووپە مەترسیدارترین گروپی دژە کوردن لەم قۆناغەدا، چونکە ”دار کرمی لە خۆی نەبێت تەمەنی هەزار ساڵە“.

ڕەحمان سەقزی چاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نوسینێکیدا باس لە چەند پەرلەمانتارێکی کوردی عێڕاقچی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق دەکات و دەڵێت ” گروپێکی لە جاش کە لە بەغدا دروستبوون بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری پارتە شیعیەکان نزیک لە ئێران، ئەو گرووپە بەهەموو شێوەیەک داژیەتی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئەوان دەیانەوێت حکوومەتی کوردی پەک بخەن “.
هەروەها ئەو چاودێرە سیاسیە لەبارەی کاریگەریان بەسەر هەرێمی کوردستان دەڵێت ” ئەو گرووپە کاریگەری ئەوتۆیان نیە بەسەر هەرێمی کوردستان ، چونکە هەرێمێکی دەستوری پارێزراوە و جیا لەمەش لەژێر پاریزگاری نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدایە بۆیە هیچ کاتێک ئەوان ناتوانن بەردێک لەهەرێمی کوردستان کەمبکەنەوە وەکو ئەوەی کە لە ٢٠١٧ بینیمان، بەڵام ئەوەی کە خراپە ئەوەیە دەستی دوژمن دێننە ناو شارەکانی کوردستان بۆ تێکدانی ئارامی، بۆیە ئەمانە مەترسیدارترین گرووپن لەم قۆناغەدا “.
سەقزی لەکۆتاییدا دەڵێت من ماوەی ٢٣ ساڵە لە ئەوڕوپا دەژیم و لەژێر سێبەری دیموکراسیەت و لیبڕالیەت بەڵام لەهیچ وڵاتێک ئەوەی کە ئەم جاشانە دەیکەن قبوڵکراو نیە، بۆیە دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد سزای ئەم گرووپە بدات بۆ ئەوەی لەمێژوودا دووبارە دروست نەبنەوە .

Back to top button