چاودێرێک : گروپی جاش ١٥ زانیاری ناڕاستیان لەسەر ھەرێمی کوردستان داوەتە بەغدا

 

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێریکی سیاسی ڕادەگەیەنێت کە ھۆکاری نەگەیشتنی ھەولێرێ بەغدا بە ڕێکەوتن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زانیاریانەی کەبە نادروستی دراونەتە بەغدا.

ماوەیەکە لە میدیا عیراقیەکانەوە ھەندێک زانیاری سەبارەت بە ھەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە کە پێکدێن لەچەند زانیاریەکی ناڕاست سەبارەت بە داھات و خەرجیەکانی ھەرێمی کوردستان، چاودێرانیش پێیان وایە ھۆکاری دواکەوتنی ڕێکەوتنەکە ئەم زانیاریە ناڕاستانەن کە دراونەتە لایەنە شیعەکانی بەغدا.

لەمبارەوە کامل عەلی چاودێری سیاسی بە (( خۆر )) ی ڕاگەیاند ” چەند نوێنەرێکی کورد لەناو لیستی ھیوا کەبە گروپی جاش ١٥ ناسراون، لەماوەی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو چەندین زانیاری ناڕاستیان داوەتە لایەنە شیعەکان ، بە ئامانجی نەگەیشتنی ھەولێر و بەغدا بە ڕێکەوتن ” ، ھەروەھا دەشڵێت ” ھەریەکەلە ئەحمەدی حاجی ڕەشید و سەرکەوت شەمسەدین و ھۆشیار عەبدوڵا لەڕێگەی میدیا عیراقیەکانەوە چەندین زانیاری بڵاو دەکەنەوە کە دورن لە ڕاستی و ئامانج لێی دروست کردنی ڕای دژە ڕێکەوتنە لەناو شەقامی عیراقی “.

Back to top button