چاودێرێک: گروپی جاش ١٥ سیخوڕی بەسەر ھەرێمی کوردستانەوە دەکەن

 

گۆڤەند سەرکەش -خۆر

چاودێرێکی سیاسی ئاشکرای دەکات کەوا گروپی ( ھیوا ) ناسراو بە گروپی جاش ١٥ـە ، سیخوڕی بەسەر ھەرێمی کوردستانەوە دەکەن بۆ لایەنە شیعیەکان.

ڕۆستەم سیوەیلی چاودێری سیاسی ڕادەگەیەنێت کەوا گروپی ھیوا کەلەناو کۆمەڵگای کوردی بە گروپی ( جاش ١٥ ) ناسراوە ، سیخوڕی بەسەر ھەرێمی کوردستانەوە دەکەن و داتا و زانیاری نھێنی دەدەن بە لایەنە شیعەکان ، ھەروەھا دەشڵێت زانیاری ناڕاست لەبارەی ھەرێمی کوردستان دەدەنە بەغدا بەمەبەستی تێکدانی کەشی گفتوگۆکان لەنێوان ھەردوو حکوومەتی عیراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان .

ھەروەھا ئەو چاودێرە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە ئەو گروپە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کاردەکەن بۆ لاوازکردنی ھەرێمی کوردستان و پێگەکەی لە عێڕاق ، ئەمەش لەپێناو بەدەست ھێنانی ھەندێک بەرژەوەندی ماددی کەسی .

سیوەیلی دەشڵێت ئەگەر ڕێگری لەم کارەی گروپەکە نەکرێت زیانێکی گەورە بەرھەمو لایەک دەکەوێت ، چونکە ئەوان جیا لە زانیاری نھێنی ، ھەندێ داتا و زانیاری دەدەن بە بەغدا کە ناڕاستن و بونیان نیە ، کە ھەرئەمەشە وایکردوە گفتوگۆکان زیاتر ئاڵۆزیان تێ بکەوێت و لایەنی دژ لەناو کوتلە شیعیەکان زیاتر ببن.

Back to top button