چه‌ندین به‌رپرسی تری باڵای گۆڕان و یه‌كێتی له‌ سنوری سلێمانی پێوه‌ندی به‌ پارتییه‌وه‌ ده‌كه‌ن

له‌ دواین ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پێوه‌ندیان به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرد، هه‌ردوو ئه‌ندامی جیڤاتی نیشتیمانی عه‌بدڵای كوێخاموباره‌ك و مه‌لا سه‌ربه‌ست بوون، پێگه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازیان له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان هه‌یه‌،چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ زۆر به‌هێز ببێت.

سه‌رچاوه‌تایبه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕی (( خۆر ))‌، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن چه‌ندین به‌رپرسی تری هێزه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له‌ ئاستی باڵا تاكو نزیك بوونه‌وه‌ی، واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ گشتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێوه‌ندی به‌ پارتییه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، زۆرن ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منی و سیاسیانه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان به‌هۆی شه‌فاف نه‌بوونی سیاسه‌تی كاری حزبه‌كانیان، داوا یان كردووه‌ بێنه‌ ڕیزه‌كانی پارتی و چه‌ندین هه‌نگاوی تر ده‌ندرێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رپرسانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ زیاتر ده‌ڵێ، ترس لای حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌ سنوری ده‌ڤه‌ره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین دروست بووه‌ پێگه‌ی پارتی له‌ ڕوی جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ره‌و به‌هێز بوونێكی گه‌وره‌ ده‌چێت.

Back to top button